بە بەشداری دەیان فیلمی کوردی و بیانی ، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 20 ی ئه‌كتۆبه‌ر شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک كار وچالاکییەکانی خۆی دەست پێده‌كات .
وەک نوێنەری فێستیڤاڵی " ئاسیا پاسێفیک " ئه‌م فێستیڤاڵه به یه‌كیك له گرنگترین ڕووداوە سینەماییەکانی ناوچەكه داده‌نرێت ، هەر هەموو ۱۰۵ فیلمی بەشداربوو لەلایەن دادوەرانی نێودەوڵەتیی فیلمی " فیبرێشی" داوەرییان بۆ دەکرێت ، شه‌ممه‌ی داهاتوو چالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی فیلمه‌كان لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت له 27 ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به چالاكییه‌كانی دێت .
جێی باسه دەرهێنەر دکتۆر" خوسرەو سینا " شانبەشانی کەسایەتییە ناسراوەکانی سینەمای جیهان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەمریکا، سویسرا و هۆلەندا ئەرکی داوەریی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک له ئه‌ستۆ ده‌گرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.