له شارۆچكه‌ی دووبز رۆژئاوای كه‌ركووك تیرۆرستانی داعش ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆرشی ئه‌یلول ده‌ته‌قێنه‌وه، له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچانه كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی، رۆژانه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش دایه.
له گوندی عه‌له‌غیر له شارۆچكه‌ی دووبز رۆژئاوای كه‌ركوك تیرۆرستانی داعش ماڵی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول عه‌باس ئه‌بو به‌كریان ته‌قانده‌وه و به‌روو شوێنكی نادیار هه‌ڵاتن.
له په‌یوندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا عه‌باس ئه‌بو به‌كر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند ماوه‌یه كه تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه جموجوڵیان زیادی كردووه به‌هۆی ئه‌وی كوڕم پێشمه‌رگه‌و ئاسایشه ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو له گوندی عه‌له‌غیر ماڵه‌كه‌میان ته‌قاندوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.