Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 21:00

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 720 ده‌رچووى کۆلێژى پزیشکى داده‌مه‌زرێنێت

ناوى ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانیش ده‌خاته‌ لیست
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى داهاتوو بڕه‌ بودجه‌یه‌ك بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كان دابین ده‌كات و ناوى ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانیش ده‌خاته‌ لیستى دامه‌زراندنه‌وه‌.

خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ باسنیوزى ڕاگه‌یاند: ”به‌مه‌به‌ستى جێگردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ناو بودجه‌ى 2019 ،له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى گفتوگۆمان كردوه‌و ڕێككه‌وتین كه‌ بڕی 915 ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی ساڵى 2019 بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابین بكرێت.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئەوەشی خستە روو، کە‌‌‌‌ هاوكات بڕیارى ئه‌وه‌ش درا كه‌ 720 ده‌رچووى كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی له‌ناو بودجه‌دا جێییان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن بكرێته‌وه‌ چانسى ئه‌وان له‌ پێشه‌وه‌ بێت و دابمه‌زرێن.

باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆیان له‌ كڕینى ده‌رمان و پێداویستى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بن و حكوومه‌تى به‌غداش به‌ڵێنى داوه‌ له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ى پێشوو، بۆ ساڵى داهاتووشبه‌رده‌وام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.