Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:15

ئیسماعیل خورماڵی: ئه‌نجامی کۆتایی که‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

ئەنجامی بەرایی سەدا 85ـی دەنگەكانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و سكاڵاكان كۆتاییان هاتووه‌، بۆیه‌ ئه‌نجامی كۆتایی كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان رایگه‌یاند هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و سكاڵاكان كۆتاییان هاتووه‌ و خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و سندوقانه‌ی پێویست بوو هه‌ژمار بكرێن، هه‌ژماركراون، ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران ماوه،‌ تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ بكات، بۆیه‌ ئه‌نجامی كۆتایی كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

30/9/02018 ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان به‌رێوه‌چوو و رۆژی 4ی 10ی 2018ـیش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی بەرایی سەدا 85ـی دەنگەكانی بڵاو كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.