بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆک، ڕایگەیاند لە گۆماوێکدا مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە سنووری زاخۆ خنکا.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی شارستانی دهۆک، ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 18\10\2018 مێرمنداڵێک بەناوی ی (ف.ن.ا) تەمەن 16 ساڵ لە گۆماوێک گوندی چەم مشکۆی سەر بەشارۆچکەی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک خنکا“.
گوتەبێژەکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی زاخۆ، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئەو گەنجە ئاوارەی شارۆچکەی شنگالە و لە کەمپی گوندی چەم مشکۆ لە سنووری زاخۆ نیشتەجێیە.
ئاشکراشی کرد، کە دوای ئەوەی تیمەکانیان لەماوەی یەک کاتژمێردا لە گەڕان بەدوای تەرمەکە، توانیان تەرمەکەی لە ئاودا دەربهێنن و بۆ مەبەستی توێکاری پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی داد لە شارۆچکەی زاخۆ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.