Erbil 18°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 19:00

پۆلیسی کۆیه‌ لەسەر شەڕی دوو بنەماڵە ڕوونکردنەوە دەدات

هەردوو خێزانەكە مەڕدارن، مه‌ڕه‌كان چوونەتە نێو سنووری یەكتر
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی شەرەکەی دوێنێی کۆیە کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە، کەسێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە.

عەلی عەبدوڵا، بەرێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی  ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنی شه‌و ئاشكرا كرد، شەوی رابردوو بەهۆی لەوەڕگاوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندەکانی قۆریتان و باغەزنێ لە سنووری ناحیەی تەقتەق ڕوویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک کوژراو و دوو کەسی تر برینداربوون.

ئەوەشیخستەڕوو كە هەردوو خێزانەكە مەڕدارن و بەهۆی ئەوەی چوونەتە نێو سنووری یەكتر، تەقەیان لەیەكتر كردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە راشیگەیاند دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی كەم توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن كە ئەویش لە رووداوەكەدا بە سوكی بریندار بووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر بەندكراوە.

شەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای کۆیە ڕوویدا و بەوهۆیەوە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون کە لە باوکێک و دوو کوڕ پێکهاتوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.