له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ ڕایده‌گه‌ێنێت ، چەند ڕۆژێكە چەند كەسێكی نەفس نزم و هەلپەرست بە سیمكارتی نەناسراو تەلەفون بۆ هاوڵاتیان دەكەن بەناوی شارەوانی و دەزگای شەهیدانەوە مژدەی پێدانی دابەشكردنی زەوی دەدەن بەو هاوڵاتیانەی كەفەرمانی زەویان هەیە و داوای كارتی موبایل یان پارەیان لێكەن.
شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئێمە بەناوی شارەوانی چەمچەماڵەوە داواكەین هەر كەس لەڕێگەی تەلەفون یان هەر ڕێگایەكی تر داوای كارت یان پارەی كرد باوەڕی پێمەكەن و ئەو كەسانە هیچ پەیوەندیەكیان بەشارەوانیەوە نییە،هەر شتێكی ڕەسمیش هەبێ سەبارەت بەدابەشكردنی زەوی ئەوە ئێمە لەڕێی شارەوانیەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.