له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەئەنجامى دەرچونێکى مەیدانى مەفرەزەکانى بارەگاى بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سنورى ناحیەى بازیان توانیان دەستبگرن بەسەر 5 پێنج ئامێرى بیرهەڵکەندن کە بەنهێنى کاریان دەکرد .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پاش گەیشتنى مەفرەزەکان دەستبەجێ ئامێرەکان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێکارى یاسایى لە دژیان گیرایە بەر .
هاوکات لە چەند رۆژى رابردوودا لەسنورى سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەک ٣ سێ ئامێرى بیرهەڵکەندن دەستى بەسەر دا گیراوە و ڕێکارى یاسایى لەدژیان گیراوەتە بەر .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.