Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:22

به‌وێنه‌ .. که‌سێک به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێک به‌رامبه‌ر بە ژینگە ده‌ستگیرکرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، جێگەى داخە بە بیانوى جیاواز لێرە و لەوێ دەبینرێت و دەبیسترێت کە کەسانێک بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتى دەبنە هۆکارى تێکدانى ژینگە و ئەو درەختەى تەمەنى پێگەیشتن و گەورەبونى زیاتر لە 10 دە ساڵێک دەبێت لە چرکەساتێکدا دەبڕدرێتەوە و تەنانەت ئاسەواریشى ناهێڵرێت .

قەیران و نیگەرانیەکان لە هەرئاستێکدا بێت هەرگیز پاساونین بۆ ئەوەى ڕێگە بەخۆمان بدەین بەوجۆرە تاوان دژى سروشت و ژینگە ئەنجام بدەین .

 پۆلیسى دارستان  ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئەوەى لەم وێنانەدا دەبینرێت لە قەزاى پێنجوێن ئەنجامدراوە .. جێگەى داخە سەرپێچیکارێک ئەم کارەى ئەنجامداوە ، لەلایەکى ترەوە جێگەى خۆشحاڵیە کە ئەو سەرپێچیکارە لەلایەن مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن دەستگیرکراوە و دواى کردنەوەى پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕادەستى دادگا کراوە بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى .

1

 

111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.