سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گومرگی بازگه‌ی كه‌ركوك- سلێمانی به فه‌رمانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیركران.
نه‌جات حسێن ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی توركمانی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌كی زۆر بازرگان و خاوه‌ن كارگه، شكاتیان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و گومرگانه كردووه كه له بازگه‌كانی نێوان كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێر دانراون.
گوتیشی: فه‌رمانبه‌رانی گومرگ به نایاسایی پاره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌رانی گومرگ، له‌كاتێكدایه به‌م دواییانه حكومه‌تی عێراق له‌نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێم خاڵی گومرگی دانا، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی كاسبكاران و بازرگانانی لێكهوتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.