دەرهێنەركورد " جوبرائیل ئەبوبەكر" به فیلمی " ئهیلان " لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی یۆنان بەشداری دەكات و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات .
جوبرائیل ئاشكرایدهكات فیلمی " ئەیلان " لەفێستیڤاڵی ساڵۆنیك بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بەشداری دەكات، كە لەوڵاتی یۆنان بەڕێوە دەچێت و لە بەشی مافەكانی مرۆڤدا كێبڕكێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵەكە دەكات ، وتیشی "فێستیڤاڵەكە لە ڕۆژی18ی 10ی2018 دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 21 ی 10ی 2018 بەردەوام دەبێت .
چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی ، فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ كردوە.
دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كردو چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.
جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.