Erbil 1°C یەکشەممە 02 شوبات 07:50

لە کۆنفرانسی سەرکردەیی گەنجانی لاوانی سیاسیی ئەورووپا باسی خیانەتی 16ى ئۆکتۆبەر کرا

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە
کوردستان TV
100%

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی سەرکردەیی گەنجان و لاوانی سیاسیی ئەورووپا لە شاری سانتەندەر، فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە کە تایبەت بوون بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی شاری کەرکووک.

فەلاح حەسەن بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: "گەلی کوردستان و سەرجەم شۆڕشەکانی ھەمیشە لەسەر کەرکووک مساوەمەیان نەکردووە و نایشیکەن. دەبێت کەرکووک بە ناسنامەی کوردستانییەتی خۆی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە، ھەولێر و کەرکووک ھیچ جیاوازییەکیان نییە و شاری کوردستان و پێکەوەژیانن، ئەمڕۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و لە ئێستا و لە ئایندەشدا کەرکووک ھەر شارێکی کوردستانییە."

فەلاح حەسەن گوتی: "ئەوەی پار لە کەرکووک ڕووی دا بەشێک بوو لە خیانەتی چەند بزنسمانێکی بە ناو سیاسی کە ھەم لەگەڵ نەتەوەکەی خۆیان کە کوردە و ھەم لەگەڵ نەتەوەکانی تری نێوشاری کەرکووک خیانەتیان کرد و بوونە ھۆی لێکەوتنەوەی دەیان قوربانی و وێرانکردنی ژیانی ھەزاران ھاووڵاتیی ئەو شارە، بە تەئکید ئەمە بڕیاری سیاسیی کورد و گەلی کورد نەبوو، چونکە کورد و کەرکووک لە یەک ڕووح و یەک جەستەدان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.