Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:45

ئاسایشى هه‌ولێر: پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌ستگیرکردنى ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندى ئه‌منى له‌ هه‌ولێر دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

ئاسایشی هەولێر پڕوپاگەندەیەک ڕەت دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر، تارق نورى رايگه‌ياند، پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له‌ هه‌ولێر دووره‌ له‌ راستييه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، تارق نورى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هه‌فته‌نامه‌يه‌كى سه‌ر به‌ گرووپى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، هه‌واڵێكى چه‌واشه‌كارانه‌ و پڕوپاگه‌نده‌يى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، گوايه‌ ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له‌ هه‌ولێر به‌ هۆى تێوه‌گلانيان له‌ پرسێكى بوارى نه‌وت ده‌ستگيركراون، به‌ڵام سه‌ر له‌ به‌رى ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌يه‌.

گوتيشى: ته‌نيا يه‌ك ئه‌فسه‌رى ئه‌منى به‌ پله‌ى نه‌قيب به‌ هۆى بوونى گومانێكى بچووكه‌وه‌ بانگ كراوه‌ بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ و ئاسايش سووره‌ له‌سه‌ر پاراستنى موڵك و ماڵى گشتيى و هه‌موو هاووڵاتيانى كوردستانيش ئه‌و راستييه‌ ده‌زانن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.