Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:01

پیلانێکی هاوبەشی داعش و حەشدی شەعبی ئاشکرا ده‌بێت

دژی ناوچە دابڕێنراوەكانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش، چوونەتە ریزەكانی حەشدی شەعبی، و چاودێرانی سیاسیی ناوچە دابڕێنراوەكانیش پێیانوایە ئەمە پیلانێكی شۆڤێنیزمی عەرەبیەو دژی كوردە لەو ناوچانە .

سایتی ئەمریكی فارین پالیسی، ئاشكرایكردووە، كە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش، چوونەتە ریزەكانی حەشدی شەعبی.

بەپێی راپۆرتی سایتەكە، لە سنوری شارۆچكەی جەلەولا، 30 چەكداری داعش چونەتە ناو سوپای بەدر و 40 كەسی دیكەش چوونەتە ناو هێزەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق. كە هەردووكیان دوو هێزی سەرەكیی حەشدی شەعبین.

هاوكات سایتەكە ناوی دوو ئەمری داعشیشی ئاشكرا كردووە، كە چونەتە ناو هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەوانیش مەتشەر توركی و زەید مولانن.

چاودێرانی سیاسیی ناوچە دابڕێنراوەكانیش پێیانوایە ئەمە پیلانێكی شۆڤێنیزمی عەرەبیەو دژی كوردە لەو ناوچانە بۆ ئەوەی بەتەواوی كورد لە شوێنەكانی خۆیان هەڵبكەنن و شاربەدەریان بكەن.

چاودێر- ئاژانسەكان:

 

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.