پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەسنەزان بە پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن كه ههڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتی له جۆری تهكسی.
دوای ئەوەی هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەسنەزان، کەوا ئۆتۆمبێلەکەی لە بەر دەرگا وەستاندوە و نەماوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردەوە و توانیان لەماوەی کەمتر لە (۹) کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
لەمبارەیەوە (عقیدی ماف/ عبدالواحید سعید حسن) بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەسنەزان و پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا لەلایەن هاووڵاتیەک ئاگادارکراینەوە ئۆتۆمبێلەکەی لە کاتژمێر (٥)ی ئێوارە لەبەر دەرگا نەماوە، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و بە پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارێک ئاشکرا بکەین و لە کاتژمێر (۱۰)ی شەو دوای وەرگرتنی فەرمانی دەستگیر کردنی لەلایەن بەڕێز دادوەر توانیمان لە کاتژمێر (۲:۳۰)ی شەو تۆمەتبار بەناوی (ن.ق.ا)، تەمەن (۲۳)ساڵ دەستگیر بکەین.
تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا بە هاوکاری باوکی بەناوی(ق.ا.ق)، تەمەن (٤۷) ساڵ، هەڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا کڕۆلا تاکسی)، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە باوکی جلی پاکگوزاری لەبەر دەکات بەهۆی ئەوەی ناسیاوی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە بووە هەڵساوە بە کۆپیکردنی کلیلی ئۆتۆمبێلەکە، دواتر ئۆتۆمبێلەکە دەدزێت و دەیباتە شوێنێکی نادیار.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە(٤٤٦) لە ی. س. و ڕادەست کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە خاوەنەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.