کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ناتوانێت هەڵبژاردنی ئەننجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببات.
مەعن هیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ناکرێت و پێویستی بە شەش مانگە بۆ ئامادەکاری بەپێی یاسای هەڵبژاردن کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن لەلایەن حکومەتی ئێستای عێراقەوە، پێویستە کۆمسیۆن لەگەڵ حکومەتی داهاتوو راوێژ بکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
سەرۆکی کۆمسیۆنی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو "ناتوانن هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەن کە 22ی کانونی یەکەمی ئەمساڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.