Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:39

به‌وێنه‌ .. پاسێکی ئێرانی به‌ بڕێکی زۆر ده‌رمانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیار نه‌ك ھێنانی كه‌لوپه‌ل
کوردستان TV
#7
100%

ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی له‌ جۆری پاسی نه‌فه‌رھه‌ڵگر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه‌ بڕێكی زۆر له‌ ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانی تاقیگه‌ی پزیشكی تێدابوو.

له‌ راگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی ھه‌ڵه‌بجه‌ دا ھاتووه‌: ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی له‌ جۆری پاسی نه‌فه‌رھه‌ڵگر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ ھاتووه‌ته‌ ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان و كه‌ بڕێكی زۆر له‌ ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانی تاقیگه‌ی پزیشكی تێدایه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاغ و شاراوه‌ به‌بێ مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس و كوالێتی كۆنترۆڵ، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌یویست بیھێنێته‌ ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیار نه‌ك ھێنانی كه‌لوپه‌ل.

راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ زیانه‌ ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ كردووه‌ كه‌ شۆفێر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

ktv

ktv

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.