Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:44

به‌ڤیدیۆ .. بۆ یه‌که‌م جار هاتووچۆی هه‌ولێر سیسته‌می به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ له‌شه‌قامه‌کان داده‌نێت له‌پێناو سه‌لامه‌تى شۆفێران

له‌لایه‌ن كۆمپانیه‌كى ئیتاڵی جێ به‌جێ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا یه‌كێكه‌ له‌سه‌لامه‌تترین رێگاكانی هه‌رێمی كوردستان ، ڕۆژانه‌ به‌سه‌دان شۆفَیر له‌هه‌ولێری پایته‌خت سودی لێ ده‌بیین 

گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت   بۆ سه‌لامه‌تكردنی رێگایه‌كه‌ ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشنال له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتووچۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پَیدانی هاتووچۆی هه‌ولێر ئێستا خه‌ریكی دانانی سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تین كه‌ پێی ده‌لێن (سیسته‌می به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ ) ، كاری ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات خۆی پیاده‌كێشێت به‌بێ هیچ زیانیكی گه‌وره‌ ده‌یگه‌رێنێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ له‌رێگای سیمیكی سپرینگی 

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تێچووی هێنانی ئه‌م سیسته‌مه‌ زۆره‌ به‌لام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆو هاتووچۆی هه‌ولێر وایكرد كه‌ ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت له‌و شوێنانه‌ی كه‌پیویسته‌ دابنرێت
 

11

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.