Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:16

بە ڤیدیۆ.. بۆ یه‌که‌مین جاره‌ به‌ فه‌رمی هێزێکی ئه‌منی ئێرانی ده‌گه‌نه‌ نێو خاکی عێراق

به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌كانی پۆلیسی ئێرانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ، گه‌یشتوونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق و هێلیكۆپته‌ری ئێرانیش له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران - عێراق بینراون.

به‌ پێی هه‌واڵی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجدید، به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ ، هێزێكی ئه‌منی ئێرانی بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌شداری له‌ پاراستنی مه‌راسیمی ئایینی كه‌ربه‌لا له‌ باشووری عێراق ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی عێراقی یه‌كه‌كانی پۆلیسی ئێرانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ، گه‌یشتوونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق و هێلیكۆپته‌ری ئێرانیش له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران - عێراق بینراون.

هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ پێشتر قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌سه‌ردانیدا بۆ ئێران واژۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و سه‌ربازی بۆ پاراستنی مه‌راسیمه‌ ئایینییه‌كان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران دا كردووه‌ .

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.