Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:51

گه‌نجێکی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ تاوه‌رێکی رووناک که‌ره‌وه‌ی یاریگای وه‌رزشی خۆی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو
گه‌نجێكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ تاوه‌رێكی رووناك كه‌ره‌وه‌ی یاریگای وه‌رزشی خۆی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه‌ دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ره‌شه‌ له‌ یه‌كێك له‌ تاوه‌ره‌كانی رووناك كه‌ره‌وه‌ی یاریگای وه‌رزشی به‌رده‌ڕه‌ش خۆی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌نگه‌ر گۆران، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ ناوی ئه‌یوب عه‌بدولره‌زاق كه‌ دانیشتوی گوندی ئامایانی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه‌ له‌ تاوه‌رێكی رووناك كه‌ره‌وه‌ی یاریگای وه‌رزشی به‌رده‌ڕه‌ش خۆی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئه‌م گه‌نجه‌ پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی بووه‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ناوی له‌ هیچ كام له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ .

كوردستان تیڤی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ كردووه‌ و ئه‌وان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخوود ده‌روونی نه‌بووه‌.

گوندی ئامایان كه‌متر له 3 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دووره 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.