Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:55

له‌هه‌ولێر شۆفێری ئەو تەنکەرەی پیسایی کردە نێو کێڵگەیەکی سەوزایی دەستگیرکرا

له‌راگه‌یاندراوی قائیمقامییه‌ت
کوردستان TV
100%

قایمقامی هەولێر دەستگیرکردنی شوفێری ئەو تەنکەرە رادەگەیێنێت، کە پیسایی ماڵانی لە زەوییەکی کشتوکاڵییدا رۆکردبوو، هاوکات بڕیاری تێکدانی ئەو شوێنەش دەدات، کە پیساییەکەی لەژێر رۆکراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە وێنەی گیرابوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا تانکەرێک پیسایی ماڵان لەژێر گێڵگەیەکی سەوزە روودەکات، ئەمە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو، بە تایبەت لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر دوای ئەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بۆ رەوانە دەکرێت، ئەمڕۆ قایمقامییەتی هەولێر توانی دەستبەسەر تانکەرەکە و شۆفێری تانکەرەکەدا بگرێت. 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکیدا گوتی : "رۆکردنی پیسایی ماڵان لەژێر کێڵگەیەکی سەوزە، سەرپێچییەکی گەورەیە و پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستی و ژینگەپارێزییە".

نەبەز عەبدولحەمید، دەڵێت: "دوای بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەدواداچوونی پێویستمان دەستپێکرد، تیمەکان و پۆلیسمان ئاگادارکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنە، ئەوەبوو خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانیمان دەستبەسەر تانکەرەکە و شۆفێرەکەشدا بگرین، توانیمان شوێنەکەش بدۆزینەوە".

سەبارەت بە رێککارەکانیان لەبەرامبەر ئەو کارەی شۆفێری تانکەرەکە ئەنجامیداوە، قایمقامی هەولێر گوتی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە هەم بۆ خاوەنی شوێنەکە و هەم شۆفێری تانکەرەکە دەکەینەوە، پەڕاوەکەیان رەوانەی دادگا دەکرێت بۆ ئەوەی لە دادگا بڕیار لەسەریان بدرێت".

نەبەز عەبدولحەمید، دەشڵێت: "بڕیارمدا تیمەکانمان ئەو شوێنە بە تەواوەتی تێکبدەن، کە پیسایی ماڵانی لەژێر دەکرێت، ئاگاداری گشت خاوەن تانکەرەکانیش دەکەینەوە دووربکەونەوە لەوجۆرە کارانە، چونکە تووشی سزای تووند دەبنەوە".

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.