Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:38

گۆڕان: پێویسته‌ یه‌کێتی دان به‌ هه‌ڵه‌ی سه‌فقه‌ی ژێر به‌ژێری ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی که‌رکوک دا بنێت

ده‌چێته‌ خانه‌ی ناپاكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دان به‌ هه‌ڵه‌ی سه‌فقه‌ی ژێر به‌ژێری حیزبیی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك دا بنێت.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ساڵرۆژی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017  له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت:  پێویسته‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دان به‌ هه‌ڵه‌ی سه‌فقه‌ی ژێر به‌ژێری حیزبیی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك دا بنێت كه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌یان تاوانێكه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌چێته‌ خانه‌ی ناپاكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ركوردو هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و ناوچانه‌یان رزگارو نه‌پاراستایه‌ بێگومان به‌ده‌ست هێزی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ده‌بوو و، چاره‌نوسی رزگاركردنیشی وه‌ك و شاری موسڵ وێران و خراپتر ده‌بوو. ئایا پاداشتی كوردو پێشمه‌رگه‌تان له‌رزگاركردن و پاراستنی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ئاوا دایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.