Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:27

له‌ که‌رکوک ئه‌فسه‌رێکى پۆلیسى عێراقى کوژرا و رائدیک و دوو پۆلیسیش بیرنداربوو

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌ عێراق شوێنى رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆدا
له‌ كه‌ركوك ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى عێراقى كوژرا و رائدیك و دوو پۆلیسیش بیرنداربوو
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌لسومه‌ریه‌ نیوز، سه‌رچاوه‌ییه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوێنى سێشه‌ممه‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2018، له‌ ئه‌نجامى پێكدادانێكى چه‌كدارى له‌ نێوان گروپێكى تیرۆریست و پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى له‌ گوندى به‌ریه‌ حه‌لوات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى كه‌ركوك، كوژرانى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى به‌ پله‌ى ملازم یه‌ك و برینداربوونى یه‌كێكى تر به‌ پله‌ى رائد لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها دوو پۆلیسى فیدڕاڵى عیراقى برینداربوون. 

هاوكات سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابێت، رایگه‌یاند: له‌ نێو گروپه‌ تیرۆریستێكه‌ كوژراو بریندار هه‌بووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌ عێراق شوێنى رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆدا و بریندارانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرد و كوژراوه‌كه‌ش بۆ پزێشكى دادى نیردرا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگیران/ سیروان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.