Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:08

لە ساڵوەگەڕی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەی خه‌باتی سپی دەکات

ئه‌مرۆ ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبەر تێده‌په‌رێت
کوردستان TV
#7
100%


لە ساڵوەگەڕی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا، رۆژنامەی خه‌بات لاپەڕەی یەکەمی بە بەتاڵی دەخاتە بەردەستی خوێنەران.

وێنه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 16/10/2018 ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەی خەبات بڵاو کرایەوە، بەڵام لاپەڕەی یەکەمی بەبێ هیچ بابەت و نووسینێک، بە سپێتی کەوتە بەردەستی خوێنەران.

لە گۆشەیەکی خوارەوەی لاپەڕە یەکی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی خەبات، بە بچووکی هێمایەک بە رەنگی سوور و رەش چاپ کراوە، کە تێیدا نووسراوە  16 ئۆکتۆبەر.

شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌واوى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هه‌زاران خۆبه‌خشى كه‌ركووك ئاماده‌ بوون، به‌رگرى له‌ شاره‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له‌ به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان خیانه‌تیان كرد و بوونه‌ چاوساغى هێزه‌ میلیشیا شیعه‌كان كه‌ ناسراون به‌ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكیان داگیر كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتیان به‌ شێوازى جیاجیا ئیدانه‌ى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ریان كرد.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.