ئیرۆ ل باژێرێ هه‌ولێرێ هه‌ژماره‌كه رێكخراوێن جڤاكا سڤیل یێن كوردستانێ ل هه‌مبه‌ری نڤێسینگه‌ها هه‌ولێرێ یا جڤاتا نوونه‌رێن عێراقێ كۆم بوون و نڤیسكیه‌ك راستی جڤاتا نوونه‌رن عێراقێ كرن و داخواز كرن كو ب زووترین ده‌م ره‌وشا كه‌ركوكێ بهێ نۆرمال كرن و هێزێن پێشمه‌رگه ژی ڤه‌گه‌رن كه‌ركوكێ و خالا گومروكا نێڤبه‌را كه‌ركوكێ و هه‌ولێرێ ژی پێویسته نه‌مینه، هه‌ڤده‌م داخواز كرن كو، ئه‌وێن كو ده‌ست هه‌بوون د بویه‌را شازده‌یێ ئۆكتۆبه‌رێ ده و هێرشا له‌شكه‌رێ عێراقێ ژبۆ سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ دبه بهێن دادگه‌هی كرن.
ئەمڕۆ سێشەممە لە یەکەم ساڵڕۆژی خەیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و لەدژی داگیرکردنی پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، کۆمەڵیکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست.
لەو گردبوونەوەیەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکوانان تێیدا بەشدار بوون، لە بەرانبەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەنگیان هەڵبڕی و داوایان کرد کە بێلایەنانە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکرێت.
لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە کەلە بەشێکیدا هاتبوو: ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر لە کاتێکدا ڕووی دا کە پێچەوانەی هەموو یاسا کارپێکراو و یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە، هاوکات پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدراڵە و تاوانێکی زۆر گەورەیە، چونکە بەپێی دەستوور نابێ سوپا و هێزە چەکدارەکان لە ملمالانێیە سیاسییەکاندا بەشداری بکەن و پشێوی ساز بکەن، کە بەداخەوە لە 16ی ئۆکتۆبەردا سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تاوانیان خولقاند.
کۆتایی بەو ستەمە بێت کەلە کورد دەکرێت و کۆتایی بەو هەڵمەتی لادانی بەرپرسە ئیدارییەکان بهێندرێت کە زۆربەیان کوردن و لادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.