Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:50

سبه‌ی ته‌رمى چوار په‌نابه‌رى کورد ده‌گاته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ لە كەناراوەكانی توركیا به‌ به‌له‌مێك نقوومبوون
کوردستان TV
#7
100%


سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ته‌رمى چوار په‌نابه‌رى كورد ده‌هێنرێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئاری جلال به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رایگەیاندووه‌، تەرمی چوار قوربانی بەناوەکانی (عیسی عبدولرحمان ئەحمەد ، عەبدوڵا  عیسا عبدولرحمان ، شوڕش عبدولوهاب ئیسماعیل ،محەمەد حسن احمد).

ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوکات سبەینێ ئەو ژنە ڕزگاربووەی ڕووداوەکەش دەگاتەوە هەرێم و لەلایەن کەسوکاری و هاوریانی پێشوازی دەکرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ وابریارە سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 17-10-2018 كاتژمێر یه‌ك بۆ دووى پاش نیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كانیان بگاته‌وه‌ هه‌ریمى كوردستان.

شەوى چوارشەممە (10ی ئۆكتۆبه‌ری 2018)، لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا و لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، جارێکى دیکە نوقمبوونى بەلەمێک هاوڵاتییانى هەرێمى تووشی شۆك كرد، لەو شەوەدا به‌له‌مێك كە 35 كۆچبەری تێدابووە نوقمبوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.