Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:44

یار ئه‌حمه‌دی ژیانی رۆژنامه‌نووسێک ده‌کات به‌ فیلم

دوای ماوه‌ی دوو ساڵ كاركردن گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی
کوردستان TV
100%

ئیڤان، چیرۆكى ڕزگاربوویەک  ناوی دوایین فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  "ڕەفێق فواد یارئەحمەدی" ه‌ كه‌ به‌شداری له‌ ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی جیهانی كردووه‌ .

ناوه‌رۆكی فیلمه‌ چیرۆکی ژیانی ڕۆژنامەنووسێکی کەرکووکە به‌ ناوی " ئیڤان " كه‌ دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و دوای هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ به‌ ناچار زێدی خۆی و ماڵ و منداڵی به‌جێده‌هێڵێت و وه‌ك هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد روو ده‌كاته‌ هه‌نده‌ران .

ئه‌م فیلمه‌ دوای ماوه‌ی دوو ساڵ كاركردن و به‌دواداچون له‌ وڵاتی به‌ریتانیا هاته‌ قۆناغی كۆتایی ،تا ئێستا‌ به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه ‌و و توانیویه‌تی تا ئێستاكه‌ دوو خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌ فێستیڤاڵه‌كانی "كولكاته‌ فیلم فێستیال كۆلت و ڤێرجین سپرینگ سینه‌ فێست" لە ساڵی ٢٠١٨ به‌ده‌ست بێنێت ، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌دا له‌ كێبڕكێی قۆناغی کۆتایی دایه .

ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئیتالیا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتنی دوایین به‌رهه‌می به‌ڵگه‌نامه‌یی خۆیه‌تی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاوی (بریگادی سووری و ئیتالیا) كه‌ بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیار و گرینگه‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخی ئیتالیادا.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.