بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک جەختی کردەوە کە لە ڕۆژی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا کۆسرەت ڕەسوڵ پێ گوتووە، خیانەتیان لێکراوە و لە پشتەوە لێمان دەدەن“. نهێنیی گفتوگۆی نێوان خۆی و وەستا ڕەسوڵ، بەرپرسی میحوەی چواری پێشمەرگەشی ئاشکرا کرد.
د.کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، لە ساڵڕۆژی بەدەستەوەدانی شاری کەرکووک وتارێکی پێشکەشکرد گوتی: ئەو هێزانەی خیانەتەییان کرد رووڕەشن و پێش 16 ئۆکتۆبەر چەند جارێک هەوڵی تێکدانی یەکێتی ریزەکانی پێشمەرگەیان داوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، راشیگەیاند: ئەو هێزە رووڕەشە جیاوازیان هەیە لەو پێشمەرگە قارەمانانەی هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی کە شەڕی داگیرکارانی کەرکووکیان کردووە و پێکەوە شەهید و بریندارمان داوە.
کەمال کەرکووکی دهڵێت: ئەو باڵەی یەکێتی هەوڵی تێکدانی پەیوەندی نێوان هێزەکانی پارتی و یەکێتییان داوە و دژی گیانی هاوکاری کوردانە کارییان کردووە.
كهمال كهركووكی گوتیشی: تاقمی خیانهتكاری 16ی ئۆكتۆبهر مهبهستیان گشت كوردستان بوو نهك كهركووك دهیانویست ئیرادهی كوردستان بشكێنن.
دکتۆر کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک کە بە درێژایی ساڵانی شەڕی داعشدا هێزەکانی لە سنوورەکەدا جێگیر ببوون، ئاشکرای کرد کە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، چووەتە لای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ هێزێکیدا لە کەرکووک بووە و پرسیاری کردووە کە ئاخۆ ئەوان شەڕ ناکەن، بەڵام ”کۆسرەت ڕەسوڵ پێی گوتم، ئێمە شەڕ دەکەین، بەڵام خیانەتمان لێکراوە و لە پشتەوە لێمان دەدەن.
کەمال کەرکووکی لهساڵیادی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر وتارێكی پێشكهشكرد ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای کۆسرەت ڕەسوڵ، پرسیاری لەبارەی هۆکاری پاشەکشەی هێزەکان لە شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی 70ی پێشمەرگەی یەکێتی کردووە، لە وەڵامدا شێخ جەعفەر داوای کردووە پرسیار لە وەستا ڕەسوڵ بکەن.
بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک دەڵێت: لە وەستا رەسوڵمان پرسی ئەمە چۆنە؟ گوتی عێراق هەزار دەبابەی هێناوە و ئێمە شەڕی دەبابەمان پێ ناکرێ. منیش گوتم عاجز مەبن، ئێوە لەگەڵ قاسم سولەیمانی و حەشد و سوپا و ئەمریکا ڕێککەوتوون. وەستا ڕەسوڵ پێی گوتم، لەگەڵ حاجی ئەکبەر و قاسم سولەیمانی و حەشد و سوپای عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتووین.
ڕوونیشی کردەوە کە لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ فەرماندەکەی یەکێتی، وەستا رەسوڵ ئاشکرای کردووە کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەڵێن دراوە کەرکووک ڕادەستی یەکێتی بکرێت. دووپاتیشی کردەوە: پێم گوتن ڕاست ناکەن و دەتانخەڵەتێنن، بەڵام وەستا رەسوڵ گوتی نامانخەڵەتێنن. تەنانەت گوتی فیرقەی 9ی مودەرەعی عێراقی لە ڕێگەی پردێوە دێن بۆ هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.