ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەواوەتی دەچێتە پاڵ خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو حزبەکە و بەرگری لەو خیانەتکارانە دەکات، لە کاتێکدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بە ”کاڵفام“ وەسفی کردوون.
لە وەڵامی نووسینێکی ڕۆژنامەی (هەولێر)دا، ماڵپەڕی (پییوکەی میدیا)ی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرگرییەکی سەرسەختی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری کوڕێک و برازاکانی مام جەلال تاڵەبانی و گرووپێکی نێو حزبەکە کردووە و سەرسوڕمانی لەوە دەربڕیوە کە ڕۆژنامەکە باسی لەو خیانەتەی گرووپەکە کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە" و ڕۆژی 27/12/2017 جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ”هۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.
لە سەروبەندی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، هەریەک لە (پاڤڵ تاڵەبانی، لاهوور جەنگی، ئاراس جەنگی، ئاسۆ مامەند، ئاڵا تاڵەبانی، شوان داودی، رەفعەت عەبدوڵا، ڕزگار عەلی و چەندان سەرکردەی دیکەی یەکێتی) بەرگرییان لە خیانەتەکە دەکرد و پاساویان بۆ دەهێنایەوە، هەر بۆیە ئێستا بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوبانگیان دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.