ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ساڵێک بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕدەبێت کە بەهۆیەوە نیوەی خاکی کوردستان لەدەستدرا، چین و توێژه‌كانى شاره‌كه به هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم، گوزارشت له ڕای خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن و ده‌بێت.
شه‌وى ڕابردووش له‌نێو شاری كه‌ركووك، چین و توێژه‌كانى شاره‌كه به هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشم، گوزارشت له ڕای خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن و ده‌بێت ڕووبه‌رووی دادگای گه‌ل ببنه‌وه.
هه‌ر له دروشمه‌كان هاتووه: خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زامی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی تازه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاتووه كه‌ركووكیه‌كان هه‌رگیز خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نابه‌خشن.
16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، پارێزگای كه‌ركووك شارۆچكه‌ی خورماتوور و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌م ناوچانه بهرێككهوتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.
به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كوردی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و به سه‌دان خانووی هاووڵاتیان كورد له خوورماتوو و كه‌ركووك تاڵان كران و سوتێندران و ته‌قێندرانه‌وه، به ئێستایشه‌وه بارودۆخی ئه‌م ناوچانه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوشاری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.