Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:16

سه‌ید سادق .. له‌شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا 12 که‌س ده‌ستگیر کران

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌  16-10-2018 ، هێزەكانی بەشی پۆلیس سەید سادق –بنكەی پۆلیسی حەسار ئاگادار كرانەوە لەبونی شەڕو ئاڵۆزی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی دۆڵاشی سەربە قەزای سەید سادق دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو بەزویی بارودۆخەكە كۆنترۆڵكرا.

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی پۆلیسیش 8 تۆمەتباری ڕوداوەكەیان دەستگیركرد بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی و دەستیش گیرا بەسەر 3چەكی جۆری تاپڕو 3چەكی جۆری كڵاشینكۆف .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه‌ ، لە3 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار توانییان چوار تۆمەتار دەستگیربكەن كە لەدادگاوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و دەستیش گیراوە بەسەر چكێكی جۆری ئێم فۆڕ و ماتۆڕسكیلێكدا دا.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.