Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:54

باڵیۆزی ئوسترالیا خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ربڕی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆک وه‌زیران کرد

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/10/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كودستان، پێشوازی له‌ خاتوو جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا  ئاماژه‌ی به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه‌ مرۆیییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ ده‌ستی تیرۆر كرد‌ و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

لای خۆیه‌وه‌  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌‌ی كرد و ئاماده‌ییی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له‌ بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.