به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، مووچه‌ى مانگی 7 ى هه‌ریه‌ك ئەنجومەنی ئاسایش ، زێرەڤانی ، هێزی بەرگری فریاكەوتن دابەشدەكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی ڕاشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنى دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت كه‌پێشووتر وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه‌بێن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان
ڕاشیگه‌یاند به‌غدا بڕی 317 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنى مووچه خێراتر ده‌كات ، مووچه‌ى ته‌واوی شوێن وه‌زاره‌ته‌كانى له‌ڕۆژانى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.