Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:36

به‌ڤیدیۆ .. خیانه‌تى 16ى ئۆکتۆبه‌ر که‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی کوردستان کرا ببینه‌

په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ نێوچه‌وانی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كه‌ركووكیان فرۆشت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ساڵێك به‌سه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك تێده‌په‌رێت، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ نێوچه‌وانی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كه‌ركووكیان فرۆشت و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییان كرد.

ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارێزگای كه‌ركووك شارۆچكه‌ی خورماتوور و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌م ناوچانه‌ به‌رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.

لە 16ی ئۆکتۆبەردا هێرش کرایە سەر کوردستان و له‌ رێككه‌وتنێكی نهێنیدا كه‌ركووك راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقیه‌كان كرا، ئامانجی ئه‌و هێزه‌ش كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌بوو به‌ڵكو پیلانه‌كه‌ بۆ هه‌ڵواشانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌خاڵه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه‌ توانیان به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هێزه‌ میلیشیاكان بووه‌ستێنن، ئه‌و كات سەرۆک کۆماری عێراق كه‌ پارێزه‌ری ده‌ستووره‌ بۆ یه‌ك چركه‌یش  هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ نه‌بوو.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.