Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:42

دژه‌ تیرۆری عێراق به‌رپرسی گرووپی بزووتنه‌وه‌ی مافی کورد له‌ که‌رکوک ده‌ستگیر ده‌که‌ن

له‌ ساڵڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ساڵڕۆژی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ كه‌ركوك چاڵاكوانێكی كورد و برایه‌كیان ده‌ستگیركرد

شه‌وی رابردوو هێزێكی به‌ناو دژه‌ تیرۆری عێراق هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌دهه‌م جومعه‌ و خۆی و برایه‌كیان به‌ ناوی رزگار جومعه‌ ده‌ستگیركرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هێزه‌ی ئه‌دهه‌م جومعه‌ یان ده‌ستگیركردووه‌، نزیكه‌ی 60 بۆ 70 چه‌كداربوونه‌، هۆكاری ده‌ستگیردنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ناوبراو داوای له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك كردبوو له‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن و دوكان و بازاڕه‌كان دابخه‌ن.

شایانی باسه‌ ئه‌دهه‌م جومعه‌،  به‌رپرسی گرووپی بزووتنه‌وه‌ی مافی كورده‌ له‌ كه‌ركوك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.