Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:23

سیروان بارزانی: 16ی ئۆکتۆبه‌ر خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی بوو

به‌چه‌ند ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتێك كه‌ركوكیان فرۆشت
کوردستان TV
#7
100%

سیروان بارزانی ، به‌رپرسی میحوه‌ری(6)ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌:  بۆ من و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان (16) ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی هه‌ره‌ گه‌وره‌ بوو خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی بوو بۆ پشتی هه‌موو كورد و كوردستان، خیانه‌ته‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بوون له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆ ئه‌و شته‌ ئاشكرایه‌ شاراوه‌ نییه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نه‌سه‌رۆك بارزانی، نه‌ ئێـمه‌، نه‌ خه‌ڵكیش، ئاگاداری ئه‌و خیانه‌ته‌ نه‌بووه‌، له‌ ته‌له‌فزیۆن بینیمان كه‌ له‌كه‌ركوك كشانه‌وه‌، ئینجا شه‌ڕ به‌بێ قوربانی و شه‌هید نابێت، جا ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك بوو ده‌بێت ئێمه‌ چۆڵی بكه‌ین و بچین بۆ ئه‌وروپا بڵێین شه‌ڕه‌ ده‌كوژرێین؟! بێگومان ئه‌و خاكه‌ی خوێنی بۆ ڕژاوه‌ ده‌بێت قوربانی زیاتری بۆ بدرێت نه‌ك چۆڵ بكرێت، سه‌دان ساڵه‌ ده‌یان هه‌زار شه‌هید بۆ ئه‌م خاكه‌ دراوه‌ ،جا ئه‌گه‌ر وابوایه‌ پێویستی به‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانی دانه‌ نه‌ده‌بوو، ده‌بوو سه‌دان ساڵ پێش ئێستا خاكمان بۆ دوژمن چۆڵ بكردایه‌.

ده‌شڵێت: كاتی خۆی وتیان بۆ بابه‌تی"بزنس" و چه‌ند ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتێك بووه‌ كه‌ كه‌ركوكیان فرۆشت و ئه‌و خه‌ڵكه‌یان به‌كوشت دا، بێگومان نهێنیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت لێێان بپرسرێت له‌به‌رچی ئه‌و خیانه‌ته‌یان كرد ؟به‌خۆڕایی بوو یا له‌به‌رامبه‌ر چی بوو؟ به‌ڵام وه‌ك باسكرا و زانراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتێك بوو كه‌ ئه‌و "خیانه‌ته‌یان" كرد و دڵ و قودسی كوردستانیان فرۆشت.

گوتیشی: ئه‌و دڵ و قودسی كوردستانه‌ی "مه‌لا مسته‌فا" خه‌بات و شۆڕشی له‌پێناودا كرد، به‌ڵام ئه‌و "خیانه‌تكارانه‌" به‌چه‌ند ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتێك فرۆشتیان."

هه‌روه‌ها سیروان بارزانی ده‌شڵێت: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌كڕیزی نیشتمانی قسه‌مان نه‌كردووه‌ وتومانه‌ به‌ڵكو خوایه‌ بۆ جارێكێش بێت كورد یه‌كگرتوو بێت، به‌ڵام ئێتر ئێمـه‌ بۆ شه‌رم بكه‌ین؟ ئێمه‌ شه‌هیدمان داوه‌ به‌رگریمان كردووه‌ شه‌رم بۆ بكه‌ین .؟له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ی" خائینه‌كان" كه‌ كاك پافڵ تاڵه‌بانی بوو به‌خۆی ده‌ڵێ سه‌ركرده‌ هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ناوی(36) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی_شی به‌رزكرده‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ خیانه‌ته‌كه‌ بوون جا ئه‌وان شه‌رم نه‌كه‌ن! ئێمه‌ بۆ شه‌رم بكه‌ین هه‌روه‌ها كاك ئاراسی شێخ جه‌نگی_ هه‌مان قسه‌ی كرد له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، خه‌ڵك خیانه‌ت بكات ئێمه‌ شه‌رم بكه‌ین؟!نه‌خێر شتی وانییه‌."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.