له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 15-10-2018 بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بەفیشەك كوژرا و هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی تەمەن 33ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا‌و لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.