Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:10

مەسروور بارزانی: پیلانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له‌ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌ کرا

مەسروور بارزانی پەیامێكی لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بڵاوكردەوە
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو.

مەسروور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك"، پەیامێكی لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەزمانی كوردی هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كورمانجی، لەگەڵ زمانەكانی عەرەبی، توركی و ئینگلیزی بڵاو كردووەتەوە.

لە پەیامەكەی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له‌ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ كرا، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا رووی راسته‌قینه‌ی خیانه‌تكارانی به‌دیارخست و خاكفرۆشانی له‌ نیشتمانپه‌روه‌ران جیاكرده‌وه‌.

مەسروور بارزانی هیوای خواستووە خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازان راستییه‌كان له‌بیر نه‌كه‌ن و چیتر رێگه‌ نه‌ده‌ن بۆ پۆست و پایه‌، یاری به‌ژیان و چاره‌نووسیان بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.