Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:40

دادگا بریاره‌که‌ی عەبادی بۆ دوورخستنەوەی فالح فەیاز هەڵوه‌شانده‌وه‌  

فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی بوو
کوردستان TV
100%


دادگای دادوەریى كارگێڕى ئه‌مڕۆ بریارێكی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەبارەی دوورخستنەوەی فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی لە پۆستە حکومییەکانی هەڵوەشانده‌وە.

نووسینگەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی وێنەیەک لە بریاری دادگای دادوەریى كارگێڕى بڵاوکردووەته‌وه‌ و تێیدا هاتووە کە دادگا بریاریداوە بە گەڕاندنەوەی فاڵح فەیاز بۆ سەرجەم پۆستە حکومیەکانی، و لەوانەش سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی.

هەروەها لە بریاره‌كه‌ی دادگادا هاتووە کە ئەو هۆکارانەی حەیدەر عەبادی پێشکەشیکردووە بۆ دوورخستنەوەی  فەیاز لە پۆستەکانی قایلکەر نەبووە، و یاسایی و بنەمایی دەستوریشی نەبووە.

دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە ئەرکەکانی پێده‌چێت ببێتە هۆی  ناسەقامگیری دەزگا ئەمنیەکان کە فەیاز بەرێوەی دەبرد.

ktv

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.