سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: زیاتر له 100 فه‌رمانبه‌ری بندیوارم له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان ئاشكرا كردووه.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پێگه‌ى خۆى له توویته‌ر، ڕایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى 150 فه‌رمانبه‌رى بندیوارم له نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان ئاشكرا كرد، فشارێكی زۆرى سیاسیم له‌سه‌ر دروستبووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ئاشكراكردنى بندیواره‌كان و دووباره داڕهشتنهوهى په‌یكه‌رى ده‌زگاى ته‌شریعی، ده‌ست پێده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.