دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یەکەم ساڵڕۆژی ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر کە بە خیانەت لە دۆزی ڕەوای کورد ناسراوە، چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات و تێیدا بۆ بانکی خوێن لە هەولیر خوێن دەبەخشێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئاگادار دهكاتهوه كه له بهروارى 16/10/2018 کاتژمێر (10)ی بەیانی چهند چالاكییهك ئهنجام دهدات، بۆ (بانکی خوێن) لە هەولێر کە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
1- سێ ئامێری (فرێزەری پلازما) و 1 یەک ئامێری (ساردکەرەوەی خوێن) بۆ هەڵگرتنی خوێن کە لەلایەن رێکخراوەکانی (هیس / ئەدینبوورە / دایرێکت ئەید/ گلۆبال سەمارەتان ریسکۆ) لە وڵاتی بەریتانیاوە هاتوون، پێشکەش دەکرێن بە (بانکی خوێنی هەولێر).
2- لە هەمان کاتدا لەلایەن کارمەندانی دەزگاوە هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ئەنجام بۆ بانکی خوێن لە هەوڵیر بەرێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.