ڕۆژانی باران بۆ مرۆڤ ڕه‌نگه جێی نیگه‌رانی بێت به‌و پێیه‌ی گۆڕانكاری ده‌كات له ڕاده‌ی شێ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ته‌ندرووستی قژ و پێست.
بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی پێست له ڕۆژانی باران چه‌ند ڕێنماییه‌ك به پێویست داده‌نرێت.
بۆ پێستی وشكی ده‌م و چاو:
به‌و گیراوانه ده‌م و چاو بشۆ كه سابونی تێدا نییه بۆ شێداركردنی پێست
ده‌م و چاو شێ‌دار بكه به كرێم
هه‌وڵ بده زۆر سكراب به كار نه‌هێنیت بۆ ده‌م و چاو
كه‌مێك هه‌نگوین و شیر تێكه‌ڵ بكه و شه‌وانه به كاری بێنه
بۆ له‌ش:
به سابونی تواوه خۆت بشۆ
ئاوی شله‌تین به كار بهێنه
لۆشن به كار بهێنه بۆ خۆشتن
هه‌وڵ بده پێستت شێ‌دار بكه‌یت
خۆت جوان داپۆشه و با باران كاریگه‌ری نه‌بێت
بۆ پێستی چه‌ور:
لێره‌دا له‌م كاته‌دا رژێنه‌كان چه‌وری زیاتر ده‌رده‌كه‌ن، كاتێك خۆڵ و ته‌پوتۆزی به سه‌ردا ده‌كه‌وێت په‌ڵه‌ی ڕه‌ش زیاتر ده‌بێت. باشتره ڕۆژانه ئه‌لۆی ڤێرای لێ بده‌یت
بۆ ده‌م و لێو هه‌وڵ بده به‌رده‌وام شێداری بكه‌یت و ئاو زۆر بخۆیته‌وه
قژ:
شامپۆیه‌ك به كار مه‌هێنه كه زیانی زۆر بێت
خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌د به پرۆتین بخۆ
بۆ كرێش:
هه‌وڵ بده له‌م وه‌رزه‌دا قژ و بێخی سه‌رت به باشی بشۆ و شامپۆی تواوه یان شل به كار بهێنه
بۆ پێستی ئاسایی:
هه‌وڵ بده ڕۆژانه و شه‌و پێست شێ‌دار بكه‌یت
لانیكه‌م هه‌وڵ بده پێسته مردووه‌كه‌ی لێبكه‌یته‌وه
كرێمی دژه خۆر به كار بهێنه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.