بەرپرسێکی حکوومی لە شارەدێیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری شارەدێی ناڵپارێز لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 10ی 2018، بەڕێوبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز تەقەی لێکراوە و کوژراوە، لەسەر رووداوەکەش فەرمانی گرتن بۆ کەسێک دەرچووە.
كوشتنی ئەو بەڕێوەبەرە پەیوەندی بە كارە حكومییەكەیەوە نییە و بەپێی لێكڵۆینەوە سەرەتاییەكانیش بەهۆی كێشەیەكی شهخسیهوه كوژراوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی پێنجوێن کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی: ئاسەواری نزیکەی 10 گولە بە جەستەی کوژراوەکەوە بووە.
شارۆچكەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێنە و 20 كلیۆمەتر لە سەنتەری قەزاكە و 78 كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.