Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:49

ئومێد خۆشناو : ئه‌گه‌ر گه‌لێکی زیندووین، چۆن قبوڵمانه‌ بکه‌رانی 16 ئۆکتۆبه‌ر لێره‌ بژین و نه‌بای دێ و نه‌باران

١٦ی ئۆکتۆبه‌ر نوقته‌
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باره‌ى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژى داگیر كردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شد به‌هاوكاری باڵێكی سه‌ربازی یه‌كێتى ئه‌نجامدرا ڕایده‌گه‌ێنێت  ، زۆر هه‌وڵمدا شتێک بنووسم، به‌ڵام له‌ ئه‌نجام بیرو هۆش،وه‌ستا هیچم له‌مه‌ڕ ئه‌و کاره‌سات و خاک و خۆفرۆشیه‌ بۆ نه‌هات.


ئومێد خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ته‌نها هێنده‌ زانم، ئه‌گر گه‌لێکی زیندووین، چۆن قبوڵمانه‌ بکه‌رانی ئه‌وتاوانه‌ لێره‌ ده‌ژین و نه‌بای دێ و نه‌باران!؟
بۆیه ده‌ڵێم ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر نوقته‌.


له‌16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، به‌هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكى ده‌ست ڕۆیشتووی نێو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێزه‌ میلیشیاكانى عێراق هێرشی سه‌ربازییان كرده‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌هۆیه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه‌ ، كه‌نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌ی شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون ،  51% ی خاكی كوردستانیش له‌ده‌ست درا 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.