Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:21

پۆلیس ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیر کرد که‌ به‌ فیشه‌ک له‌ سه‌ری ژنه‌که‌ی دابوو

له‌ قه‌زای سه‌یدسادق
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ قه‌زای سه‌ید سادق ژنێك به‌ فیشه‌ك به‌ سه‌ختی بریندار كرا، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌فیشه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار كردبوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی 14-10-2018، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌ید سادق ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساره‌ و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تبار ( و ، ح ، ع ) به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌دایكبووی 2000 فیشه‌كی ناوه‌ به‌سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ .

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاشان له‌لایه‌ن تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانه‌وه‌ برینداری ڕوداوه‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز (مێ‌) هاوسه‌ری تۆمه‌تبار، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی .

ده‌شڵێت: دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ توانرا له‌كه‌مترین ماوه‌دا تۆمه‌تباری روداوه‌كه‌ كه‌ ویستبووی له‌ده‌ست یاسا هه‌ڵبێت ده‌ستگیربكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406-31 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر ده‌مانچه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق – بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.