Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:39

وەزارەتی کارەبا: پێدانى کاره‌بای نیشتیمانى به‌ هاووڵاتیان ڕاده‌وه‌ستێت

ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

رۆژی هەینی بۆ ماوەی 48 تاکو 72 کاتژمێر بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەردوو وێستگەی غازی ھەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ھاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە رۆژی ھەینی رێکەوتی 19-10-2018  کۆمپانیای داناغاز بە ھاوکاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان ھەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز سروشتی و، بەھۆی بەستنەوەی بۆڕییەکانی غازی سرووشتی بۆ ماوەی 48 تاکو 72 کاتژمێر بەرھەمھێنانی کارەبا لەھەردوو وێستگەی غازی ھەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.