Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:07

شیخ جەعفەر شێخ مستەفا: حەشدی شەعبی لە کەرکوک مامەڵەیان زۆر ناشرینە و خه‌ڵکیان بێزار کردووه‌

هیچ هەنگاوێك بۆ چۆڵكردنی شاری كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبیەوە نەنراوە
کوردستان TV
100%

شیخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان  له‌باره‌ی چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبی  له‌كه‌ركوك دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رو داگیركردنى له‌لایه‌ن هێزه‌ میلیشیاكانه‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: هیچ هەنگاوێك بۆ چۆڵكردنی شاری كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبیەوە نەنراوە، بەپێچەوانەوە چەكدارانی ‌حەشدی شەعبی لەناو كوچە و كۆڵانەكانی كەركوك بڵاوبونەتەوە مامەڵەیان زۆر ناشرینە خەڵكیان بێزاركردووە، تەنانەت خەڵك زیاتر لەوان دەترسێت وەك لە  داعش.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت:  ئەگەر لێكۆڵینەوە بكرایە لەو بابەتە ڕەنگە خەڵكانێك كە كوردن تێوە بگلانایە كە لەگەڵ عیراقیەكاندا دەستیان تێكەڵ كردبێت و هاوكاری و هەماهەنگی عیراقیان كردبێت بۆ هاتنەوە بۆ ناو كەركوك.

سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەت بۆ شاری كەركوك ڕایده‌گه‌ێنێت ،  هەوڵێكی زۆر هەیە لەلایەن هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریكا، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەیە ناوچەكە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق بەڕێوەببرێت، چونكە داعش لەناوچەكە زیاتر لەپێشوتر بەهێزترە چالاكیان لەناو شار و دەرەوەی شار و سەرشەقامەكان بە ئاشكرا هەیە.

سه‌رچاوه‌ - كوردیو 

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.