Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:51

عادل عەبدولمەهدی بۆ یەکلایی کردنەوەی کابینەکەی گفتوگۆ لەگەڵ سه‌رۆک بارزانی دەکات

پرسی به‌شداریكردنی كورد ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و  راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، پێش ئەوەی بە فەرمی كابینەكەی لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رابگەیەنێت. بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشداری كورد و پۆستەكانی لە حكوومەتی نوێدا، لەگەڵ مەسعوود بارزانی كۆدەبێتەوە.

شێروان دووپردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە كە تا ئێستا وادەی دیدارەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بۆ زیاتر روونبوونەوەی بەشداریكردن یان نەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكوومەتی داهاتوودا دەبێت ، لەو پرسەشدا پارتی هەڵوێستی روون و ئاشكرایە

 شێروان دووپردانی روونیكردەوە كە  سەرۆك بارزانی لە چەندین بۆنەدا تەئكیدی لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ كردۆتەوە ئەوانیش  جێبەجێكردنی شەراكەتی نیشتمانی و تەوافوقە لە بڕیارەكانی پەرلەمان و رەچاوكردنی هاوسەنگییە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.