Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:46

کوردێک له‌ جاکارتا مه‌دالیای زێری به‌ده‌ستهێنا

ڕیکۆردی ئاسیا و یارییەکانی پارا ئاسیای بردە سەرەوە
کوردستان TV
100%


جارێکی دیکە وەرزشوانی کەمئەندامی کورد " سیامەند ڕەحمان " لە پێشبڕکێی یارییەکانی هەڵگرتنی قورسایی ٢٠١٨ کیشوەری ئاسیا كه‌ له‌ جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا به‌رێوچوو مه‌دالیای زێری به‌ده‌ستهێنا .

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌  كه‌ نوێنەرانی ئێران " سیامەند ڕەحمان و مەنسوور پوورمیرزانی  " ، لە پێشبڕکێی هەڵگرتنی قورسایی "پارا ئاسیا"ی ساڵی 2018 لە کێشی 107 کیلۆدا ، له‌گه‌ل 4 وه‌رزشوانی دیكه‌ی هه‌ڵگرتنی قورسایی له‌ پێشبركێدا بوون ، له‌ ئه‌نجامدا " سیامەند ڕەحمان"  وەزشوانی کەمئەندامی کوردی خەڵکی شنۆ خەڵاتی زێڕی بەدەست هێناوە و"  پوور میرزانی " ش  بوو به‌ خاوه‌نی مه‌دالیای زیو .

ئه‌م وه‌رزشوانه‌ كورده‌  لە یەکەم جوله‌یدا کێشی  273 کیلۆی هەڵگرتووە و لە دووەم جوله‌شیدا توانیویەتی کێشی 293 بە ئاسانی هەڵبگرێت و له‌ سێیه‌مین جوله‌شدا کێشی  295 کیلۆی هەڵبژارد کە بە کۆنترۆڵی ئەم کێشە، جارێکی دیکە ڕیکۆردی ئاسیا و یارییەکانی پارا ئاسیای بردە سەرەوە .

وەرزشوانی کوردی کەمئەندامی هەڵگرتنی قورسایی " سیامه‌ند ره‌حمان " خه‌لكی شاری شنۆیه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، توانیویه‌تی لە ئاستی جیهان ، ئاسیا و ئێراندا چه‌ندین جار خه‌ڵاتی به‌رز به‌ده‌ستبهێنێت .
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.