Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:35

فێستیڤاڵی ئه‌مجاره‌ به‌ ناوی شەھید" شەوکەت شێخ یەزدین " ده‌بێت

دژایەتی ھزری تیرۆر دەکات و بەرەنگاری دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

 


 ئاماده‌كارییه‌كان بەردەوامن بۆ سازکردنی چوارەمین خولی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژ بەتیرۆر، کە ئەمساڵ خولی شەھیدی سەرکردە " شەوکەت شێخ یەزدین" ە.

ئەم فێستیڤاڵە تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بەوەی تاکە ڤێستیڤاڵێکی ھونەریی سینەماییە لە رێگای ھونەری سینەماوە دژایەتی ھزری تیرۆر دەکات و بەرەنگاری دەبێتەوە، جگە لەمە تاکە فێستڤالی تایبەتمەندی بوارەکەیە لە کوردستان وعێراق و تەواوی ناوچەکەو نێو بانگیەکی باشی ھەیە.

تایبەتمەندی تری ڤیستێڤاڵەکە لەوەدایە، ساڵانە لە کات وساتی خۆی بەردەوامە و ساز دەکرێ و لە یەکی شوباتی ھەموو ساڵێک لە ھەولێر ساز دەکرێ. 

ئەو ڕۆژەی کە دەستی ڕەشی تیرۆر گەیشتە پۆڵێک شۆڕشگێرو نیشتیمانپەروەری وڵات و شەھید کران، بۆیە فێستیڤاڵ وەک سونبولێک ئەو ڕۆژەی بۆ بەرەنگاری و دژایەتی ھزری تیرۆر و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کوردستان دەست نیشان کرد.

خولی چوارەمی ئەمساڵی فێسیڤاڵ جیاواز و بەرفراوان دەبێ و چەندین چاڵاکی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێ، لەوانە کردنەوەی دوو پیشانگای فۆتۆ یەکیان لەسەر قۆناغەکانی خەباتی شەھیدی سەرکردە شەوکەت شێخ یەزدین، دووەمیان لەسەر ئافرەتە قوربانیەکانی دەستی تیرۆر.

جگە لە پیشاندانی فیلمی بەشداربووی ١٢ وڵات بە کوڕدستانەوە ، لەگەڵ پیشاندانی فیلمێکی تایبەت لەسەر شەھید شەوکەت شێخ یەزدین، کە جگە لەوەی شەھیدی دەستی رەشی تیرۆرە لەھەمان کات یەکێک بووە لەو سەرکردە نیشتمانیانەی پشتگیریی زۆری سینەمای کردووە لە کوردستان .

 جیا لەمە ئەمساڵ چەند پانێڵێک لەسەر سینەماو بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر ساز دەکرێ، ڵەگەڵ چاپکردن و بڵاو کردنەوەی کتێبکی تایبەت بەم بواراوە. لە فێستیڤاڵەکاشدا سەرۆک و بەڕێوە بەری ١٥ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەما ئامادەو بەشدار دەبن. 

لەمبارەیەوەش خانەوادەی شەھیدی سەرکردە شەوکەت شێخ یەزدین خۆشحاڵی و سەرفرازیی خۆیان بۆ بەڕێوە چوونی ئەم فێستیڤاڵە دەڕبری و کوڕی شەھید، غەریب شەوکەت ھیوای سەرکەوتنی گەورەی بۆ ڤیستیڤاڵ خواست و بەھەنگاوێکی پیرۆزی وەسف کرد. 

لە خولی ئەمساڵیشدا ٩خەڵات بەسەر فیلمە براوەکان دابەش دەکرێت، جگە لەمەش خەڵاتی شەھید شەوکەت شێخ یەزدین بەچەند ھونەرمەندێک دەبەخشرێ کە بە فیلم و ھونەر و کامیراو پەیامەکانیان روبەڕووی تیرۆر بونەتەوەو بەرەنگاری بوونە. 

پشتیوان عەبدوڵا، دامەزرێنەرو سەرۆکی فێستیڤاڵ ئاشكرایده‌كات ، کە ساڵانە بە ئەرکێکی قورسەوە و بە توانایەکی زۆر کەم و بێ پشتگیری توانیومانە خۆبەخشی و بەھاوکاری کەرتی تایبەت فیستێڤاڵ ساز کەین و رەچاوی بارودۆخی حکومەتمان کردووە. 

ھیواداین بۆ ئەم خولە سەرۆکی حکوومەت ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) چارەگی ئەو پشتگیرییەمان بکات، کە خۆشبەختانە پشتگیری فێستیڤالی سینەمای سلێمانی پێکردبوو، بۆ ئەوەی لە ئاست گەورەیی ناوی شەھیدی سەرکردە (شەوکەت شێخ یەزدین) بین.

سه‌رچاوه‌: هه‌ولیر

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.